برنجی محمود لە ڤیستیڤاڵی کلتوری خواردنی گەلان

ڕۆژی چوارشەممە لە بەرواری١٠-٥-٢٠١٧ لە چاڤی لاندی گەشتیاری لە سلێمانی ، ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی خواردنی کلتووری گەلان کە بەسپۆنسەری برنجی محمود بوو ئەنجامدرا ماوەی ( ٣) ڕۆژی خایاند ، تیایدا ١٣ نەتەوەو وڵاتی جیاواز کەبریتی بوون لەوڵاتەکانی (هەرێمی کوردستان ، عێراق ، سوریا ، تورکیا ، ئێران ، میسر ، هندستان ، چین ، ژاپۆن ، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، مەکسیک ) بەشدارییان تێدا کردبوو هەریەک بەچەند جۆرێک لەخواردن ، تیایدا چەندین خەڵات ودیاری لەلایەن کۆمپانیای بەمۆوە کەوەکیلی سەرەکی برنجی محمود و شیری ئاڵتونسایە لەهەمووعێراقدا بەسەرئەو هاوڵاتیانەدا دابەش کرا کەسەردانی ڤیستیڤاڵەکەیان کردبوو ، ئەوەی شایەنی باسە بۆ یەکەمین جارە ڤیستیڤاڵێکی بەو شێوەیە لەهەرێمی کوردستاندا ڕێک بخرێت .

 

 کۆمپانیای ( بەمۆ ) وەکیلی سەرەکی برنجی محمود و شیری ئاڵتونسا لە هەموو عێراق