كۆمپانیای به‌مۆ سوپاس و پێزانینی هەیە بۆ كارمه‌ندەکانی

كۆمپانیای به‌مۆ بریكاری سه‌ره‌كی برنجی محمود و شیری ئاڵتونسا  له‌ شاری سلێمانی  و له‌ ئوتێل تایتانیك بۆنه‌یه‌كی بۆ سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆمپانیا سازكرد، له‌و بۆنه‌یه‌دا سه‌رەتا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیا به‌ناوی خۆی و سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نی كۆمپانیا سوپاس و پێزانینی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی كۆمپانیا كرد كه‌ ماندوو نه‌ناسانه‌ به‌ ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی خۆیان هه‌ستاون و جێگای دیاریان له‌ كاره‌كانیان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، و هیواشی خواست ساڵی نوێ بۆ ساڵی كار , ساڵی نوێگه‌ریه‌كی تر بێت بۆ هه‌مووان، هه‌ر له‌و بۆنه‌یه‌دا باس له‌ گرنگی كاری تیمی و پێكه‌وه‌بوون و سه‌رخستنی پرۆسه‌كان و هه‌ماهه‌نگی به‌هێزتركران، دوابه‌دوای ئه‌وه‌ سه‌رجه‌م  كارمه‌ندان خه‌ڵاتی ڕێز و پێزانینیان پێ به‌خشرا.