كۆمپانیای به‌مۆ ڤستیڤاڵی خواردنی گیایی و سروشتی سپۆنسه‌رکرد

به‌دروشمی (به‌خۆراكی گیایی ژیانمان ته‌ندروست تر ده‌كه‌ین) به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌ر دوو ڕێكخراوی نوێی و ڕێكخراوی ئارامیی له‌ هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید پێنج هه‌مین ڤستیڤاڵی خۆراكی سروشتی و گیایی ڕێكخرا كه‌ ژماره‌یەكی زۆر به‌رچاو خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ و ده‌وروبه‌ری به‌شدار بوون.