دووەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەوتی وەرزشە ئاسمانیەکان

لەژێر چاودێری پارێزگاری #هەڵەبجە بەناونیشانی لەئاسمانی پایتەختی #ئاشتیەوە شار گوڵ باران دەکەین ، بە سپۆنسەری  کۆمپانیای بەمۆ تاکە بریکاری برنجی محمود و شیری ئاڵتونسا بە هەماهەنگی یانەی ئاسمانی هەڵەبجە وەک گرنگی دان بە بواری وەرزش وچینی گەنجان و لاوانی کوردستان دووەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشە ئاسمانیەکان بۆ یارییەکانی ( پاراگلایدەر ، پاراماتۆر، باڵۆن ، سکایدایڤ ، فرۆکەی بێ فرۆکەوان ) ، لە ناوچەی نەورۆڵی شاخی باڵامبۆ لە کەش و هەوایەکی بەهاری دڵ ڕفێندا ئەنجامدرا کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند لە ڕۆژانی 18  و 19-4-2018 .