كۆمپانیای به‌مۆ یه‌كه‌مین ئیڤێنتی بازاڕ و بزنسی سپۆنسه‌ر كرد

له‌ به‌رواری 13-8-2018 كۆمپانیای به‌مۆ بریكاری سه‌ره‌كی برنجی محمود و شیری ئاڵتون سا له‌ هه‌موو عێراق به‌ هه‌ماهه‌نگی كۆمپانیای لیده‌رس دریم سپۆنسه‌ری یه‌كه‌مین ئیڤێنتی بزنسی له‌ شاری سلێمانی كرد كه‌ ژماره‌یەكی زۆر له‌ خاوه‌نكارو بازرگانانی شاری سلێمانی و چینه‌ جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌شداربون له‌و بۆنه‌یه‌، ئامانجی سه‌ره‌كی بۆنه‌كه‌ ناساندن و گرنگیدان بوو به‌ كار و بزنس و سود وه‌رگرتن له‌ ئه‌زموونی كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كانی بواری بازارگه‌ری له‌ كوردستان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونیان بۆ كۆمپانیا و خاوه‌ن كاره‌كانی تر و فراوان كردنی بیر و گه‌شه‌ی بازاڕ و كاری بزنسی له‌ خۆ گرتبوو، كه‌ تێدا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیا به‌ ووتارێك به‌شداری بۆنه‌كه‌ی كرد، پاش ته‌واو بوونی بۆنه‌كه‌ خه‌ڵات به‌ سه‌ر كۆمپانیا سه‌ركه‌وتووه‌كان و سپۆنسه‌ری بۆنه‌كه‌ به‌خشرا.