دەربارەى ئێمە

کۆمپانیای بەمۆ بریکاری ڕاستەوخۆ و سپۆنسەری نیشانەی بازرگانی برنجی محمود وشیری ئاڵتونسایە لە هەموو عێراق

کۆمپانیای بەمۆ کۆمپانیایەکی بازرگانی خواردەمەنییە خاوەن ناوبانگێکی فراوان و زۆر باشە بریکاری سەرەکی و سپۆنسەری نیشانەی بازرگانی برنجی محمود و شیری وشکی ئاڵتونسا یە لە تەواوی عێراقدا ،  نووسینگەی سەرەکی لە شاری سلێمانیە ، عێراق .

کۆمپانیا خاوەنی ژمارەیەکی زۆر  لە کارمەندە کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ١٥٠٠ کارمەندی عێراقی لەتەواوی پارێزگاکانی هەرێم و عێراقدا کاردەکەن کە بەتوانان لە بواری بازاڕگێڕی و دابەشکردندا ، کۆمپانیای بەمۆ ناوبانگێکی فراوانی هەیە لەبواری کاری خۆیدا ، لە ساڵی  ١٩٩٣ وە کاردەکات . پێکهاتەی تیمەکانی کارکردنمان پێک دێت لە بەڕێوەبەران  و کەسانی بە ئەزموون لەبواری کەرەستەی خواردەمەنی و سەرپەرشتیارو ڕەواج پێدەر سەرەڕای هەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە شۆفێر بۆ دابەشکردنی بەرهەمەکانمان کە خاوەن توانایەکی بەرزن لەبواری کاری خۆیاندا وە وردیەکی باشیان هەیە لەدابینکردنی پێداویستیە زۆر و بەردەوامەکانی بازاڕدا . 

وەبەهۆی چالاکی و توانا بەرزەکانمانەوە لەبواری بازرگانی کەرەستەی خۆراکدا کۆمپانیاکەمان گەشەکردنێکی بەرچاو و بەرە پێش چوونێکی باش وە ئەزموونێکی باشی لەماوەی ساڵانی کارکردنیدا  بەدەست هێناوە کە وزەو توانایەکی باشی پێداوین بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی کڕیارەکانمان کە هاوتایە لە سەرئاستی نێودەوڵەتی , کۆمپانیای بەمۆ چەندین جۆر بەرهەمى خۆراکى دابین دەکات لە سێکتەرەجیاوازەکاندا ، ئێمە لەئێستادا دابینکەرى خۆراکى چەندین دامەزراوەى گەورە وبچوکین لە هەموو عێراقدا .


هەندێک لەو سێکتەرانە

ڕێستۆرانتەکان

خواردنگەکان

کۆگاى خواردەمەنى

سۆپەرمارکێتە گەورەکان

هۆتێلەکان

   

 برنجی محمود بەرهەمی کۆمپانیای ( ئاڵتون قایا ) ی تورکیە ، کۆمپانیایەکی بازرگانیە ئۆفیسی سەرەکی لەوڵاتی تورکیایە , کڕیار دەتوانن برنجی محمود داوابکەن لە کۆمپانیای بەمۆ ، بەمۆ یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکانی فرۆشتن بە کۆ ( جملە) ی بەرهەمە خۆراکیەکان . وە هەروەها ئێمە وەکیلی سەرەکی و ڕاستەوخۆی برنجی محمود و شیری ئاڵتونساین لەهەموو عێراقدا ، ئۆفیسی سەرەکیمان لە شاری سلێمانیە ، برنجی محمود برنجێکی کوالیتی بەرزە لەجۆری ( ١١٢١) ، کە لە وڵاتی هندستان دەچێنرێت . بەهۆی دەنک درێژی و تامە خۆشەکەی بوەتە باشترین هەڵبژاردە لەنێوان برنجەکانی تردا.